یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، ڕێکخراوێکی مرۆیی و مەدەنییە، لە رێکەوتی ١١ی ١٢ی ١٩٥٢، بەرمەبنای واقیعی کۆمەڵایەتی و دۆخ و داخوازی ئافرەتانی کۆمەڵگای کوردستانی، لە شاری سلێمانی دامەزراوە، سنووری جواگرافی کارکردنی (باشووری کوردستان)ە، بارەگای سەرەکی ئەم ڕێکخراوە لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانە،(٢٧) ناوەندی لەسەرانسەری هەرێمی کورستاندا هەیە و لەو سنورانە لە بواری پرسەکانی ئافرەتان کاردەکەن و خەبات دەکەن. بەپێی دەستوور و پەیڕەوی ناوخۆ، ئەم ڕێكخراوە چوار ساڵ جارێک کۆنگرە دەبەستێت و تاوەکو ئێستا نۆ کۆنگرەی بەسەرکەوتوویی بەستووە.
ئامانجمانە لەم ڕێگەیەوە پەرتووک و زانستەکان بگەیەنینە بەردەست و بەر دیدی هەموو ئافرەتانی کوردستان، بەتایبەت ئەوانەی بەهەر هۆکارێک بێت ناتوانن سەردانی مەکتەبی سکرتاریەت بکەن، بۆ ئەوەی زیاتر هۆشیار ببنەوە.
ئامانجمانە بەرگری لە نوسین، دیوانی شیعر، رۆمان و بەرهەمە هەمەجۆرەکانی دیکەی ئافرەتانی کوردستان بکەین و وەکو ئەرشیفێکی بەهادار بیانپارێزین لە لەناوچوون.
لەم ڕێگەیەوە پاڵپشتی زیاتری نووسەرانی کورد و پەرەپێدانی ئەدەبیاتی کوردی دەکەین بە چاپکردنی بەرهەمەکانیان.
ئامانج لە پڕۆژەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پەرتووکخانەی مەکتەبی سکرتاریەتی ئافرەتانی کوردستان، ئاسانکاری کردنە بۆ ئافرەتانی کۆمەڵگەی کوردستان بۆ ئەوەی لە هەرکوێیەک بن بە ئاسان دەستیان بگاتە پەرتووکخانەکەمان و سودی لێ ببینن.
یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، سەرەڕای داکۆکیکردن لە ئافرەتان، خانەیەکیش بووە بۆ هەموو ئەو ئافرەتانەی کە ویستوویانە دەنگیان ببیسترێت، مافەکانیان وەربگرنەوە و کلتور و تایبەتمەندی خۆیان بپارێزن.
یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، لە رێککەوتی ١١ی ١٢ی ١٩٥٢، لەسەر ڕاسپاردەی مستەفا بارزانی و لەسەر دەستی ژمارەیەک ئافرەتی تێکۆشەر دامەزرا کە پێکهاتوون لە: (درەخشان جەلال، سورەیا جەلال، ناجیە میرزا غەفور)
یەكەمین كۆنگرەی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان كه تەنها هەشت كۆنگره ههیه، ههڵدەویستا و دهستووری سەرەكی دانرا.